ته‌مه‌ن
ته‌نیاتر له‌و به‌ردانه‌ی له یادی هه‌ور سڕاونه‌ته‌وه
گوێت له هیچ نییه
گڤه‌ی خه‌ون نه‌بێت
بێده‌نگیی دڵت به هاژه‌ی تاڤگه‌یه‌ک
+ نوشته شده در ساعت توسط فه‌ریدوون ئه‌رشه‌دی
|
ته‌نیاتر له‌و به‌ردانه‌ی له یادی هه‌ور سڕاونه‌ته‌وه
گوێت له هیچ نییه
گڤه‌ی خه‌ون نه‌بێت
بێده‌نگیی دڵت به هاژه‌ی تاڤگه‌یه‌ک
به بیانووی سێهه‌مین ساڵی سه‌فه‌ری ئاشقانه‌ی " دۆعا * " به جاده‌یه‌کی به‌ردڕێژدا
له ته‌نیایی دار زه‌یتوونه‌کانه‌وه
عه‌تری سه‌رپه‌نجه ت به پرچی چیا و
گمه‌ی په‌یڤه کانت
به پێستی ئاودا
ده‌پرژێت .
زه‌مان ڕانه‌وه‌ستا تا تۆ
له خه‌می خۆشویستندا
پیر بیت
که من ژ تۆ کوژرابێتم ئاسان و
تۆش
به چه‌نگیزوه
له وڵاتی بوونت درابێ
دژوار