نامه‌کانی غوربه‌ت " نامه‌ی دووهه‌م "

 

نامه‌ی یه‌که‌م نه‌گه‌یشته‌ ده‌ستت


ده‌زانم چاوه‌ڕێیت و ئێواران


له‌ کووچه‌ی خۆرنشیندا


به‌ره‌و " ئاویه‌ر " داده‌نیشی .

 

سه‌رده‌می نامه‌ ناردن به‌ کۆترا نه‌ماوه‌ یه‌سنا


ئه‌گینا کۆترێک شک ده‌به‌م

ادامه نوشته

نامه‌کانی غوربه‌ت ( نامه‌ی یه‌که‌م )

 
وه‌حشه‌ت گوڵێکه‌

به‌یانیان به‌ لێواری ئاسۆی غوربه‌ته‌وه‌ ده‌ڕوێ

مردن نارنجێکه‌

له‌ حه‌وشه‌ی پڕ کرێنشینی دووریدا

به‌ دره‌ختی زه‌مانه‌وه‌ ده‌له‌رێته‌وه‌ .

ادامه نوشته

قه‌ڵغانی سه‌بر

ته‌رجه‌مه‌ی قه‌سیده‌یه‌کی " سه‌یفی فه‌رغانی "

مه‌ولانا " سه‌یف الدین محه‌مه‌د فه‌رغانی " له‌ سه‌ده‌ی حه‌فته‌م و هه‌شته‌می کۆچی و له‌ سه‌رده‌مانی ده‌سه‌ڵاتی " ئیلخانان و مه‌غولان " دا ، ژیاوه‌ . له‌ زۆربه‌ی شیعره‌کانیدا ، به‌تایبه‌ت قه‌سه‌یده‌کان ، به‌ دیدێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه‌ کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کانی زه‌مانی خۆی باس کردوه‌ . له‌ گه‌ڵ شاعیرانی به‌ناوبانگی وه‌کوو " سه‌عدی شیرازی و هومامی ته‌برێزی " ئاشنایه‌تی و دۆستایه‌تی هه‌بووه . ئه‌م ته‌رجه‌مه‌یه‌ی له‌ به‌ر ده‌ستتاندایه‌ ، ته‌رجه‌مه‌ی قه‌سیده‌ به‌ناوبانگه‌که‌ یه‌تی که‌ به‌م شێوه‌ ده‌ست پێ ده‌کات :
هم مرگ بر جهان شما نیز بگذرد    هم رونق زمان شما نیز بگذرد
ناوه‌رۆک و حه‌قیقه‌تی شیعره‌که‌ی سه‌یف ، که‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و کاتی کۆمه‌ڵگاکه‌ی نووسیویه‌تی ، له‌ ته‌ک هه‌موو سه‌رده‌مانێک ، به‌تایبه‌ت ئه‌م ئان و ساته‌ی ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین ، دێته‌وه‌
:

هه‌م مه‌رگ به‌سه‌ر جیهانی ئێوه‌ش دادێ
هه‌م واده‌ به‌ سه‌ر زه‌مانی ئێوه‌ش دادێ .
ادامه نوشته

مه‌رگ

 

 بێڕه‌حمانه‌ جه‌وانه‌ مه‌رگ


ئاوێته‌یه‌ک له‌  نادیاری  


له‌  خه‌وف .

 


شه‌یدا له‌ ئاوێنه‌ی‌ جیهاندا به‌ خۆی

 

ادامه نوشته