سەنگەری شیعر (شێرکۆ بێکەس ، شیعر و شۆڕش)
سەنگەری شیعر
شێرکۆ بێکەس ، شیعر و شۆڕش*
)پیویست بوو بە قەڵەم ، سەنگەریش لە شیعرا هەڵکەنی(
فەریدوون ئەرشەی
دەیەی ١٩٦٠ی زایینی ،رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، بەتایبەت وڵاتانی میسر و فەلەستین ، ئێراق و لوبنان و سورییە، بە هۆی درووست بوونی دەوڵەتی ئیسرائیلەوە لە بارودۆخێکی تازە و دەگمەندا دەژیان . مقاوەمەت و بەرخۆدان، یەکێ لە گرینگترین مژارە فیکری ، سیاسی و هونەرییەکانی نێۆ پانتایی مەیدانی سیاسەت و کلتووری ئەم وڵاتانا بوو. شکستی هاوپەیمانانی عارەب بەرانبەر بە ئیسرائیل ، کارییگەریەکی هێندە گەورەی لەسەر هەست و ئەندێشەی رۆشنبیرانی ئەو سەردەمە دانابوو کە زۆربەی بەرهەمەکانیان، بەتایبەت لە بواری شیعر و ئەدبیاتدا، وەسفی ترادژیای مرۆڤکە لە نێوان گێژەنی توانەوە و پاراستنی ناسنامەی خۆیدا نغرۆ کراو . خاک و نیشتمانی داگیر کراو ، ئاوارە بوون و پیلانی نێو دەوڵەتی بۆ دابڕاندنی ئینسانی عارەب و دەرپەڕاندنی لە زێد و نیشتمانەکەی ، ڕەوایی و سەرەوەریی چەک بۆ پاراستنی کەرامەتی ئینسان و خەباتی چەکداری بە شێوە چریکی ، لە زمانی شاعیرانی ناسراوی وەکوو ئەدۆنیس و مەحموود دەروێش و موعین بسیسۆ ، ئەلبەیاتی و کەسانی دیکەوە لە رێگای گۆڤارەکانی عارەبییەوە دەگەیشتنە عێراقی ئەو سەردەمە و
ئهگهر ههر کهس به قهدهر زانستی خۆی قسهی دهکرد، دونیا چهند ئارام و بێدهنگ دهبوو .