فرووغ مرد ، باوکیشم مرد
کاوە
گوڵستان (کوڕی ئیبراهیم گۆڵستان ) :
لە فارسییەوە بۆ کوردی : فەریدوون ئەرشەدی
دە دوازدە ساڵان بووم کە فرووغ هاتوچووی ماڵمانی
دەکرد..بۆ من زۆر سەرنج ڕاکێش بوو. فرووغ خانمێکی جەوان بوو ، ترۆمبێلێکی
ئالفارۆمێئۆی شینی ئاسمانی رەنگی هەبوو ،سەرەکەی هەڵدەدایەوە..ئەمە بۆ من وێنەی
مرۆڤێکی ئازاد و رەها بوو..هەر کاتێ دەرفەتی هەبوایە ، سوارمی دەکرد و دەچووینە
شەمێران،،ئەو ساتانەی لە ترۆمبێلەکەیدا بووم، تا ڕادەیەک کاریگەری لەسەرم دادەنا ..نازانم
بۆ بەڵام هەستم بە ئازادی دەکرد..ئەو شەپۆلانەی لە ئەوەوە دەهاتن، شەپۆلی مرۆڤێکی
ئازادە بوون .
پێوەندی باوکم و فرووغ، پێوەندییەکی کراوە بوو،
شتێک نەبوو کە لە بنەماڵەکەماندا بە
پێوەندییەکی نەزانراو و خراپ لێکبدرێتەوە،ئەوە دونیای دەرەوە بوو پێوەندییەکی چەپەل کرد، مرۆڤە چکۆلەکانی دەرەوە بوون
کە بە هۆی نزم بوونی ئاستی بیرکردنەوەیانەوە نەیادەتوانی لەو ڕووداوە تێبگەن .
خۆشەویستی یەکێ لە سادەترین رووداوگەلی ژیانە ،مرۆڤەکانی دەرەوە بە
لێکدانەوەهایەکی نادرووست ، ژیانیان لە هەموومان تاڵ کرد.
ئێمە دەتوانین لێرەدا بە پێوەندییەکی دەروونیی دوو
ئینسان لە رەوتی مێژوودا ئاماژە بکەین کە نە کەسی بریندار دەکرد ،نە پێوەندی بە
کەسەوە هەبوو ...
کاتێ فرووغ مرد
هەموو شتێک گۆڕدرا..باوکم کەوتبوە حاڵەتێکی سەیرەوە . کەش و هەوایەکی زۆر قورس باڵی بەسەر ماڵماندا
کێشابوو.. بۆ من و دایکم زۆر زەحمەت بوو قورسایی خەمی باوکم هەڵبگرین..وای
لێهاتبوو نە دەکرا لە تەکیا قسە
بکەی،،نەدەکرا لێی نزیک ببیتەوە..لەماڵا بوو، بەڵام واتدەزانی لەم دوونیایەدا
نەماوە..
لە خوارەوەی حەوشەکەمان چەند داری کاژ هەبوون , باوکم
ناشتبوونی..هەر جارەی لە پەنجەرەوە دەمڕوانییە دەروە، باوکم وەکوو ئەوانەی بەدەم
خەوەوە رێ دەکەن،لە نێوان ئەو درەختانەدا وەستابوو، بۆنیانی دەکرد..شەپۆلانی خەمی
دەوروپشتی زۆر بەقوەت بوون..
ئەگەر خۆشەویستی ئەو شتەیە کە بە مردن وەها کاریگەرییەکی لەسەر مرۆڤ هەیە ، ئیتر کەڵکی
چییە؟
خەتای فرووغ نەبوو، کێشەکە لای باوکم بوو کە تا
ئەو ڕادەیە خۆی گیرۆدەی کردبوو..گیرۆدەیی باوکم بە بە چەشنێک بوو کە پاش
دابڕانەکە، ژیانی باوکیشم پچڕا..سەرەڕای ئەوەی باوکم پاش مردنی فروغ کارهایەکی زۆر بەنرخی بەرهەم هێنا،بەڵام من
ئیدی وەکوو (( مرۆڤێکی زیندوو)) نەدەهاتە پێش چاوم ..
تا ئەو جێگایەی پێوەندی بە منەوە هەیە ،مردنی
فرووغ ، باوکی منیشی کوشت .
کاوە گوڵستان کوری ئیبراهیم گوڵستان لە ساڵی
١٣٢٩ ی هەتاوی لە شاری ئابادان هاتە
دونیاوە..بڵاو بوونەوەی وێنەکانی لە رووداوەکانی شۆڕشی ئێران و شەری عێراق و
ئێران، ناوی کاوەی لە نێوەندە خەبەرییەکاندا وەکوو وێنەگرێکی بەتوانا دەرخست و لەو
بوارەدا خەڵاتی زۆری بە دەست هێنا..کاوە گوڵستان لە بەهاری ساڵی ١٣٨٢ ی هەتاوی لە
کاتی وێنەگرتندا بۆ ناوەندی هەواڵنێری بی بی سی
،لە شاری کفری کوردستانی عێراقدا ، بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لە دەست
دا