نامه‌کانی غوربه‌ت ( نامه‌ی پێنجم )


چ ده‌که‌ی یه‌سنا


بۆ ئه‌وه‌نده‌ دره‌نگ له‌ بازاڕ ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌  ؟


من نیگه‌رانم  و ده‌ترسم  ئه‌و ده‌نکه‌ شه‌مامه‌ و


نه‌ختێ جریوه‌ی ناو ده‌سته‌چینه‌که‌ت


بیانوویه‌ک بێ بۆ پشکنینی گیرفانی دڵخۆشییه‌کانت  .

ادامه نوشته

نامه‌کانی غوربه‌ت ( نامه‌ی چواره‌م )


ده‌ڕۆم یه‌سنا


شوێنی نووستنی په‌پووله‌م بۆ نادۆزرێته‌وه‌


ناتوانم وڵامی دره‌خته‌ پیره‌کانی ئه‌م شه‌قامه‌ که‌م سێبه‌ره‌ بده‌مه‌وه‌



ئه‌وه‌ شمشاڵی دڵی ته‌نگی مردووانه‌


نه‌ مه‌قامه‌کانی " سێوه‌ "


وا په‌ره‌سێلکه‌ی ئۆقره‌م له‌ نێوان ده‌ستی تۆ و

ادامه نوشته

نامه‌کانی غوربه‌ت ( نامه‌ی سێهه‌م )


خه‌م مه‌خۆ یه‌سنا
 
دووری کاکۆڵی چاوه‌ڕوانیم تێک نادات

په‌رده‌که‌ لاده‌و بڕوانه‌ چۆن یادگاره‌کانم له‌ سه‌ر دیواری ئێواره‌ کاڵ ده‌بنه‌وه‌ !


که‌ تۆم به‌ جێ هێشت
ادامه نوشته