نه‌ورۆز

نه‌ورۆز له هه‌موو لا‌یه‌ک پیرۆز
به‌هار هات و نێرگزێکی نیشتمانم بۆن نه‌کرد

نه‌ورۆز له هه‌موو لا‌یه‌ک پیرۆز
به‌هار هات و نێرگزێکی نیشتمانم بۆن نه‌کرد
ئه‌م نووسینه له لایه‌نی ته‌کنیکیی کاره‌که‌ی کاک که‌مال مه‌ریوانی ورد نه‌بووه‌ته‌وه
(( ئەو خاکەی هێندم خۆش دەویست لە پێناوی دا بووم بە پێشمەرگە ))
ڕسته‌یه‌کی ڕاچڵه‌کێنه‌ر له چیرۆکێک‌دا که نه چیرۆکه و نه چیرۆکیش نییه . داستانی کۆچی پێشمه‌رگه‌یه‌که به ڕێگای قاچاخدا و پڕه له ده‌رخستنی تراژێدی ئه‌و نه‌سڵه‌ی بۆ رزگاری نیشتمان ده‌بنه پێشمه‌رگه و پاش ماوه‌یه‌ک به ناچاری حێزب و مه‌ڵبه‌ند و چه‌ک و دۆست و گۆڕی هاوڕێیه شه‌هیده‌کانیان به جێ دیڵێن :
(( دڵم لای چەکەکەمە. دڵم لای قه‌برستانی کۆیەیە کە لە گەڵ چەند شەهید یان دا سرودی ئەی رقیبم خویندەوە )) .
زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی ڕه‌خنه له هه‌ڵوێسیتی ئه‌و پێشمه‌رگه وکادرانه ده‌گرن که به هۆکاری جۆراوجۆر ریزی ڕێکخراوی خۆیان به جێ دێڵن و روو له هه‌نده‌ران ده‌که‌ن . به‌ڵام ئه‌م کورته نووسینه‌ی کاک که‌مال مه‌ریوانی ساده و ساکار و پڕ ناوه‌رۆک و ئاشکرا ، وڵامی به‌شێکی به‌رچاو له‌و ڕه‌خنانه به شێوه‌یه‌کی هونه‌ری و له قاڵبی گێڕانه‌وه‌ی سه‌رفه‌رێکی پڕ مه‌ترسی و پڕ له نه‌گبه‌تی و که‌نفت بوون دا ده‌داته‌وه . ره‌خنه‌ی ئه‌م نووسینه‌ی کاک که‌مال هه‌م له خوده و هه‌م له به‌رانبه‌ر و به‌رپرسیاری چاره‌نووسی خه‌باته‌که :