دڵته‌نگیی (چوار)
با بوو یه‌سنا
بایه‌کی ڕه‌ش
نه‌مانوێرا له په‌نجه‌ره‌ی ئێواره‌وه باش بڕوانین .
زریان بوو
با بوو یه‌سنا
بایه‌کی ڕه‌ش
نه‌مانوێرا له په‌نجه‌ره‌ی ئێواره‌وه باش بڕوانین .
زریان بوو
ئێواران سۆزی گریانێکی نهێنی
چی قومرییه ده‌یهێنێته ئه‌م حه‌وشه .
مه‌گه‌ر تۆ بتوانی په‌رده‌که لاده‌یت و بۆم بڵێی
کێ سۆز ده‌کات و
به مه‌رجێ که باران نه‌زانێ پێت ده‌ڵێم :
له تافی لاوی‌دا باخێکیان نیشان داین
په‌پووله شان به شان با ده‌ڕۆیشت
گورگ و مه‌ڕ پێکه‌وه شه‌ونمیان ده‌نۆشی
یه‌سنا
ئاشقان بێ سه‌روشوێن ڕۆیشتن
که‌س نه‌یزانی خه‌یاڵی کام ئه‌ستێره بردیانی .
به کورتی :
ئه‌م کورته شیعرانه‌ی له ساڵی 1375 به‌ملاوه به ناوی " دڵته‌نگیی" نووسران و دواتر ، له کاتی نیشته‌جێ بوونم له باشووری کوردستان ، شێوازێکی تریان وه‌رگرت و بوون به "نامه‌کانی غوربه‌ت " ، ده‌سپێکی جۆرێکی دیکه‌ن له ده‌ربڕین و ته‌جره‌به کردنی من له نووسیندا .
له‌و کورته ده‌ڕبڕینانه‌دا ، رووداوه تاڵه‌کانی پاش ساڵی 1358 م بۆ " یه‌سنا " باس کردوه ( ئه‌و کاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک و پێشمه‌رگه له شاره‌کاندا نه‌ما و حکومه‌تی ئیسلامی , شاره‌کانی داگیر کرد ) .
حه‌یف و سه‌د مخابن که ئه‌م ته‌جره‌به‌یه ، به هه‌ندێک جیاوازییه‌وه ، زۆر زوو به‌ره‌وه ده‌ڕبڕینێکی دیکه ڕۆشت .
له‌م شیعرانه‌دا ، ده‌مویست له باری فۆرم و داڕشتنه‌وه ، بگه‌م به‌و ده‌ربڕینه‌ی پێوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆی هه‌بێت ده‌گه‌ڵ باوه‌ڕی ئه‌و کاته و ئێستاشم سه‌باره‌ت به ڕه‌وان بێژی و نزیک بوونه‌وه له شێوازی داڕشتنی شیعری فۆلکلۆری کوردی به ته‌کنیکێکی تایبه‌ت به خۆم .
له‌تێ له ئاسمانه چاوت
ئه‌و له‌ته‌ی وا
هه‌میشه مانگی تێدا ده‌نوێ
کاتی خۆی له‌و سه‌رده‌مانه‌دا که بونیادی نووسین به کوردی له ده‌وره‌یه‌کی تازه‌دا داده‌نرا " مه‌به‌ستم ساڵه‌کانی 63/64 به‌ملاوه‌یه " مانای ڕه‌خنه شتێکی دیکه بوو . لانی که‌م له بواره حه‌قیقی یه‌که‌یدا و نه له‌م به‌ستێنه مه‌جازی یه‌دا . به‌تایبه‌ت له بواری ئه‌ده‌بیات دا . له‌و ساڵانه‌دا سه‌ره‌تا له ماڵان و دووکانی دۆستان و پاشان له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کاندا باسی به‌رهه‌م و دونیای خه‌یاڵیی و مێتۆدی کار و تایبه‌تمه‌ندیی به‌رهه‌می به‌رهه‌مهێنه‌ران ده‌کرا . گه‌رچی به کرچ و کاڵی .
له‌و کاتانه‌دا و ئێسته‌شی ده‌گه‌ڵ بێت " ره‌خنه " مانایه‌کی دیاری کراوی هه‌بووه و هه‌یه
شه‌یدا به به‌رزاییه‌کانی ده‌نگت
بوون
شه‌رمین له تان و پۆی ڕه‌نگینت
نه‌بوون .
{ ئاژاوه‌ته ناخی زه‌مان ، بێده‌نگیت } .
شاراویته‌وه
که من ژ تۆ کوژرابێتم ئاسان و
تۆش
به چه‌نگیزوه
له وڵاتی بوونت درابێ
دژوار
تا چه‌ند به‌م جادانه‌دا بێم و بچم
نه‌شگه‌م به تۆ
ده‌ستم ده‌ده‌مه ده‌ستی با