دڵته‌نگیی (دوو)
به مه‌رجێ که باران نه‌زانێ پێت ده‌ڵێم :
له تافی لاوی‌دا باخێکیان نیشان داین
په‌پووله شان به شان با ده‌ڕۆیشت
گورگ و مه‌ڕ پێکه‌وه شه‌ونمیان ده‌نۆشی
خاک ئاو شیعرێکیان ده‌نووسی به‌هاری .
ئاخ یه‌سنا
ئه‌فسوونی ئه‌و خه‌ونه
زۆر که‌سی عه‌وداڵی هه‌ردان کرد
زۆر که‌سیش شه‌که‌ت و ناموراد هاتنه‌وه‌و
قه‌ت خه‌ونیان نه‌بینی .
بۆ ئه‌وه‌ی که باران فرمێسکت نه‌بینێ
به‌م شیعره چاوانت داپۆشه!
+ نوشته شده در ساعت توسط فه‌ریدوون ئه‌رشه‌دی
|
ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌س به قه‌ده‌ر زانستی خۆی قسه‌ی ده‌کرد، دونیا چه‌ند ئارام و بێده‌نگ ده‌بوو .