شیعری گێرهارد رۆمباخ

لەئاڵمانییەوە بۆ کوردی : فەریدوون ئەرشەدی

 

 

وەرە با پێکەوە

ئەو دوور دوورانەش ببینین

ئەم ماڵە ڕۆژ بە ڕۆژ تەنگتر دەبێتەوە

دەمهەوێ ئەستێرە دوورەکان و

هەتاهەتاییش ببینم

ئاسمان هاتوەتە ئەم نزیکانە

لەسەر ڕێگای ڕۆشتنم دا

وەستاوە




 

گێرهارد رومباخ لە ساڵی ١٩٣١ ی زایینی لە شاری( کۆبوورگ)ی وڵاتی ئاڵمان لە دایک بووە، موهەندسی بیناسازییە.لەساڵی ١٩٥٤ ەوە کە ژنی هێناوە چووتە وڵاتی سوید ، لەوێ دەژیت و کار دەکات. بە دوو زمانی ئاڵمانی و سوئێدی دەنوسێ. بیست ساڵە شیعر دەنووسێ ، ماوەی چوار ساڵە کارەکانی بڵاو دەکاتەوە..