باران
ته‌مێکی ته‌نک
هه‌تاوێکی سارد
چاوه‌ڕوانییه‌ک پاییز ئاوه‌رده .
ئه‌ی ساته‌کانی لێوڕێژی غوربه‌ت
ئه‌ی بارانی دوور
چاوه‌ڕوانییه‌کی بۆ به‌جێ هێشتووم
هه‌موو هه‌ستیمی خۆڵه‌مێش ئاسا
کردووته حه‌سره‌ت
حه‌سره‌تی دیسان کڵپه سه‌ندنه‌وه
حه‌سره‌تی دیسان به سێحری چاوی
ته‌لیسمی مردن به‌تاڵ کردنه‌وه .
ئاخۆ ئه‌مجاره
مردن ئه‌وه‌نده‌م مه‌ودا ده‌داتێ
له کۆڵانێکی ته‌نگ و ته‌ریکا
به‌رامه‌ی خاک و باران هه‌ڵمژم ؟
ئه‌ی خاکی ماندوو
به باران بڵێ ببارێ به‌سه‌ر ده‌ردی دووریمدا
ببارێ به‌سه‌ر دۆزه‌خی تاڵی نامورادیمدا !
باران هاوڕێمه و هاوده‌می کۆنی تاراوگه‌ییمه
نه ئه‌و ده‌توانێ به خوڕ نه‌بارێ
نه من ده‌توانم به گڕی شینی یادێک نه‌سووتێم .
ته‌مێکی ته‌نک
په‌ڵه هه‌ورێ دوور
چاوه‌ڕوانییه‌ک پاییز گوم که‌رده !
+ نوشته شده در ساعت توسط فه‌ریدوون ئه‌رشه‌دی
|
ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌س به قه‌ده‌ر زانستی خۆی قسه‌ی ده‌کرد، دونیا چه‌ند ئارام و بێده‌نگ ده‌بوو .