غارێنی مه‌رگ
تا په‌ر‌ستشی ترێ ده‌که‌م
مه‌ست ،
له مێحرابی سپێده دا
شکۆفه‌ی شه‌رابه
نیگات
به بانگی ڕه‌زان .
گه‌ر به خۆی بنازێ
سارد
که بناغه‌ی دڵته
به‌رد
ده‌ڕه‌نگێته‌وه له سه‌بری ئه‌رخه‌واندا
به ئیزنی ئه‌شق .
نه به کووچه‌ی خه‌ز‌اندا وه‌ریوم
به مه‌کری با ،
نه ژاری ژیانه له زارما
تاڵ
که هه‌زار تام
ده‌دره‌وشێته‌وه له خه‌ڵوه‌تی خه‌نده‌تا
به ڕه‌وشی هه‌نار .
جه‌وان نه‌ما ته‌مه‌ن
حه‌یف
تا ده‌رکه‌وم به کرداری خۆم
شه‌یدا
که چه‌میوه قامه‌تی ز‌مان
له ڕه‌نجی تۆ .
گه‌ش بین نییه دڵم به شه‌وکه‌رانی شیعر
تا بتبینمه‌وه له ڕه‌شماڵی گیان
که خاش و ورده
وشه
به غارێنی مه‌رگ
+ نوشته شده در ساعت توسط فه‌ریدوون ئه‌رشه‌دی
|
ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌س به قه‌ده‌ر زانستی خۆی قسه‌ی ده‌کرد، دونیا چه‌ند ئارام و بێده‌نگ ده‌بوو .