تفه‌نگ
سه‌رمه‌ست به عه‌تری بارووت و
سه‌رخۆش له هه‌ڵمژینی لاملی ژیان
شه‌یدای گڕگڕه‌ی خوێنه
له زامێکدا
که هه‌لاهه‌لایه و ناچار .
له به‌رزاییه‌کانی جه‌نگه‌وه
لمۆز به مانگدا ده‌کێشێ و
پێستی ژیان ده‌لێسێته‌وه هار
که دادهبێژێ خه‌ندان
ئارامیم
به قاقای بێشه‌رمانه‌ی فیشه‌ک
کهڵوه له خاك ڕۆدهکا
بێباک .
+ نوشته شده در ساعت توسط فه‌ریدوون ئه‌رشه‌دی
|
ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌س به قه‌ده‌ر زانستی خۆی قسه‌ی ده‌کرد، دونیا چه‌ند ئارام و بێده‌نگ ده‌بوو .