ڕاز
ڕۆ ، حسێن ئاسا ، فه‌ردا که ڕۆ بۆ
داخوم سه‌ر جه کۆ ، لاشه‌م جه کۆ بۆ
مه‌وله‌وی تاوگۆزی
خه‌ون به گه‌روویانه‌وه ده‌بینێ شمشێر
که قه‌ڵبه‌زه‌ی سروودن
له گه‌مارۆی تفه‌نگی شێتدا
زوڵاڵ .
چه‌میون له شکۆی گه‌ردنیان
دار
که هه‌ڵکشاون
ڕووشاو
تا نه‌وی نه‌مێنێ سه‌ر
بۆ هروژمی ناخافڵی فه‌رمان .
نه سه‌ر به داره‌وه ماوه
نه لاشه له شینی خوشکاندایه
که سیاوچه‌مانه‌ی ڕازن
له شه‌پۆلی زرێباراندا
ڕوون .
تارای مانگ
به سه‌راپه‌رده‌ی سپێده‌وه
ده‌له‌ڕێته‌وه
چاوه‌ڕوانه خاک
به باوه‌شێ گوڵاڵه‌وه
سه‌بوور .
+ نوشته شده در ساعت توسط فه‌ریدوون ئه‌رشه‌دی
|
ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌س به قه‌ده‌ر زانستی خۆی قسه‌ی ده‌کرد، دونیا چه‌ند ئارام و بێده‌نگ ده‌بوو .