هه‌ورێک هاوشێوه‌ی هیچ
هه‌ورێک هاوشێوه‌ی هیچ
شیعری عه‌لی ده‌سماڵی
له فارسیه‌وه بۆ کوردی : فه‌ریدوون ئه‌رشه‌دی
مردوون هه‌موو چۆمانم
بوونه‌ته به‌رد ئه‌سپه‌کانم .
به زمانی ده‌شته ده‌ناڵێنم
هه‌ر منداڵێ به یادی منه‌وه نێو نراوه
هه‌وریکه سه‌رگه‌ردان
هاوشێوه‌ی هیچ .
ئاسکانێکم هه‌بوو
ترسا‌و له ده‌نگی با
په‌نایان له پاییزا
داوێنی مه‌رگ .
ئێوه ئه‌ی دره‌ختانی من
شؤڕه‌بیانی له‌رزۆک
به لێواری باوه‌ڕی کاته‌وه
شتێک بڵێن
ئاوێنه‌یه‌ک بشکینن
چرپه‌یه‌ک بکه‌ن
بڵێن که هاواری ماسییه‌کانی ئه‌م بیابانه راسته
که له قوڵاییی چاوی پاده‌شاکاندا
ئاگریک هه‌یه
زه‌مین ده‌ترسێنێ و
داڵ ده‌نێرێته هه‌ڵکۆڵینی چاوی مانگ .
منی بێ سوار
بێ ئه‌سپ
منی بێ خه‌ون
سووتام له دیداری ئاوێنه‌دا هه‌راسان
ئه‌شق
گۆزه‌یه‌که
خوێنی به‌ده‌ستی خامۆشی
ڕژاو .
+ نوشته شده در ساعت توسط فه‌ریدوون ئه‌رشه‌دی
|
ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌س به قه‌ده‌ر زانستی خۆی قسه‌ی ده‌کرد، دونیا چه‌ند ئارام و بێده‌نگ ده‌بوو .