به‌رپرس بوون به‌رانبه‌ر به زمان ، نیوه‌ی ده‌روه‌ست بوونه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه

به‌رپرس بوون به‌رانبه‌ر به زمان ، نیوه‌ی ده‌روه‌ست بوونه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه
ئه‌حمه‌د شاملو
فه‌ریدوون ئه‌رشه‌دی کردوویه‌تی به کوردی
پیاوێکی شه‌یدا و ئاشقی زمانی دایکیی خۆمم، ئه‌و زمانه‌ی نه‌ته‌وه‌یکی پڕ به‌هره، به درێژایی چه‌ندین سه‌ده ، ڕه‌نج و شادومانی خۆی پێ نووسیوه . زمانێک وا له ڕێگه‌ی تێکهه‌ڵکێش و موتربه کردنه‌وه ده‌رفه‌ت بۆ هه‌ر چه‌شنه موعجزه‌یه‌ک له بواری که‌لام و ئه‌ندێشه‌دا ، ده‌ره‌خسێنێ ، ته‌نانه‌ت کاتێ زمانی عاره‌بی خۆی خزانده نێویه‌وه، فارسی هه‌ر فارسی مایه‌وه ، ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌نێ له‌و واتاگه‌له‌دا گرت که بۆ قازانجی خۆی پێویست بوو له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه وه‌ریان یگرت، به‌ڵام بونیاد و ساختومانی خۆی پاراست . ئه‌و زمانه‌ی وا هێشتا به‌م پیری و پیرانه‌سه‌ریه‌وه ، تواناگه‌لێکی گه‌وره و نوێی تێدا ده‌بینمه‌وه و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌م له‌ته‌کیا ، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه له گه‌ڵ شتێکی پیرۆز دا. ڕه‌نگه هه‌ر به‌م هۆیه‌وه بێت که ئه‌و ماوه‌یه که‌متر ده‌نووسم ، چوونکه له‌و بڕوایه‌دام که له‌م په‌رستگا پیرۆزه‌دا ، ته‌نیا ده‌بێ به‌دڵ بوونت هه‌بێ و مرۆڤ هه‌میشه به‌دڵ بوونی نییه . له سه‌ره‌تاوه مه‌سه‌له‌که جیاواز بوو ، ئه‌و ده‌م زمانم وه‌کوو که‌ره‌سته‌یه‌ک تماشا ده‌کرد، ره‌نگه وه‌کوو شتێ که ته‌نیا به‌کاری دێنی و له‌به‌ر خاتری شیعرێک ده‌توانی هه‌موو به‌ڵایه‌کی به سه‌ر بێنی ، به‌ڵایه‌ک که به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ بڕێ له شاعیرانی جه‌وان به سه‌ر زماندا ده‌یهێنن .
من زمان‌ناس نیم ، به‌ڵام کاتێ مرۆڤ کارێک ده‌کات که پێویستی به تێگه‌یشتن و زانینی ئه‌م یان ئه‌و بابه‌ته ، ناتوانێ خۆی لێ نه‌بان بکات . زمان‌ناسی زانسته و له رێگه‌ی کاری راسته‌وخۆوه نه‌بێ ، نا‌توانی فێری زانست ببی ، به‌ڵام شاعیری ، کارێکی شهوودیه و چوونکو ناکرێ فێری ببی ، له چوارچێوه‌ی ناوچاوگرژی زانست دا ، هه‌ست به هه‌ناسه سواری ده‌کات . له‌هه‌مان کاتدا ، شیعر له گه‌ڵ زماندا مامه‌ڵه ده‌کات و ناچار ، ده‌بێ فێری ببی ، ئه‌گه‌ر شاعیریک خۆی له فێربوونی زمان بدزێته‌وه ، کاری شاعیرییه‌که‌ی تێک ده‌چێ و سه‌رکه‌وتوو نابێ .
هه‌ر ئه‌وه‌ی که زمانکه‌ت فارسی بێ ، نابێته مه‌رج بۆ نووسینی شیعری فارسی ، بۆ ئه‌م کاره ده‌بێ وای دابنێی که له بنه‌ڕه‌ته‌وه فارسی نازانی و بۆ دۆزینه‌وه و که‌شف کردنی هه‌وڵ ده‌ده‌ی .نووسه‌ران و شاعیران ، به‌ر له‌وه‌ی مێعمارانی رووحی مرۆڤ بن ، پاسه‌وانی زمانه‌که‌ی خۆیانن . به‌رپرسایه‌تی شاعیر به‌رانبه‌ر به زمانه‌که‌ی ، نیوه‌ی به‌رپرسایه‌تییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یه‌تی . به‌رپرس بوون به‌رانبه‌ر به ئه‌ده‌بیات ، به‌شێکه له ده‌روه‌ست بوونه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی . ئه‌و که‌سه‌ی شاره‌زای زمانه‌که‌ی خۆی نییه و ئه‌ده‌بیاته‌که‌ی خۆی ناناسێ ، به چاولێکه‌ری ئه‌م و ئه‌و ، نابێته شاعیر . یه‌که‌م هه‌نگاو ئه‌ویه‌یه که هه‌ست به‌م ده‌رده بکات ، ده‌ردی زمان ، ئه‌مه‌ش وه‌کوو ئه‌رکێکی خۆی بزانێ . من ناتوانم تێبگه‌م و قبووڵی بکه‌م که ته‌نیا ده‌روه‌ست بوون به کۆمه‌ڵگاوه، هه‌موو شتێک بێت ، نه ، هه‌موو شتێک نییه .
شیعر رووداوێکه ، رووداوێ که شوێن و کات ، خولقێنه‌ریه‌تی ، به‌ڵام له زمان دا بونیاد ده‌نرێ . که‌وایه شکی تیدا نییه که بۆ خولقاندنی ده‌بێ هه‌موو تواناکانی زمان بناسی و بۆ پێشوازی کردن له شیعر ، ئاماده بی .
ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌س به قه‌ده‌ر زانستی خۆی قسه‌ی ده‌کرد، دونیا چه‌ند ئارام و بێده‌نگ ده‌بوو .