دهۆڵی دڕا‌و

چه‌شنی با
که لوول بدات
له پێده‌شتی بوولێڵدا
به کوڵه‌باڵی کام حه‌ژمه‌ته‌وه
له‌م بناره‌دای
رێبوار
بێ شه‌کانه‌وه‌ی گه‌ڵایه‌ک
بێ یاری به گڵۆڵه‌ی کڕێوه‌یه‌ک !

چه‌شنی با
که لوول بدات
له پێده‌شتی بوولێڵدا
به کوڵه‌باڵی کام حه‌ژمه‌ته‌وه
له‌م بناره‌دای
رێبوار
بێ شه‌کانه‌وه‌ی گه‌ڵایه‌ک
بێ یاری به گڵۆڵه‌ی کڕێوه‌یه‌ک !
ڕۆ ، حسێن ئاسا ، فه‌ردا که ڕۆ بۆ
داخوم سه‌ر جه کۆ ، لاشه‌م جه کۆ بۆ
مه‌وله‌وی تاوگۆزی
خه‌ون به گه‌روویانه‌وه ده‌بینێ شمشێر
که قه‌ڵبه‌زه‌ی سروودن
له گه‌مارۆی تفه‌نگی شێتدا
زوڵاڵ .
چه‌میون له شکۆی گه‌ردنیان
دار
ژنێک
له شه‌وی مندایه
مانگ
لێوی کرچ
ئاودراوی به‌فراوانی شیعر
هه‌ناسه‌کانی
هه‌ور .
سه‌رمه‌ست به عه‌تری بارووت و
سه‌رخۆش له هه‌ڵمژینی لاملی ژیان
شه‌یدای گڕگڕه‌ی خوێنه
له زامێکدا
له ده‌ریام
تراویلکه‌ی شه‌پۆلێ
به بادی حۆزن .
له شاخان
گابه‌ردی کۆست
هاوده‌ردی داڕزینی باڵانی بێ فڕین .
له نێوان فیشه‌ک و وشه‌دا
یه‌سنا
ته‌نیا گوڵه یاسه‌کانی سه‌ر دیواری درواسێیه‌که‌مان نه‌بوو گریان
هه‌زار قومری له گمه که‌وتن
تا کووچه‌که‌مان
به سێبه‌ری تفه‌نگ
عاده‌تی گرت .
له نێوان فیشه‌ک و وشه‌دا
یه‌سنا
ته‌نیا گوڵه یاسه‌کانی سه‌ر دیواری درواسێیه‌که‌مان نه‌بوو گریا
په‌راوێزنشین
به شکۆی سه‌برته‌وه
تلاوتل زامار
به ناخی بێئومێدیدا
تا ڕؤخی ڕه‌نج
له هه‌رای جیهاندای
به هه‌زار شێوه هاوار
تا په‌ر‌ستشی ترێ ده‌که‌م
مه‌ست ،
له مێحرابی سپێده دا
شکۆفه‌ی شه‌رابه
نیگات
به بانگی ڕه‌زان .
گه‌ر به خۆی بنازێ
سارد
· به بهانه‌ی تفسیر/دعا/ از عشق و سفر خونینش
از دستان من بسته تری
وقتی چنین شکسته می روی
اما کاش
تا من از حاشیه ی مرگ بر می گشتم
تو از مسلخ این همه زخم نمی گذشتی !
گویا همین باد
موهایت را در زیتون زار ربود .
همیشه حرف اول با باد بود