ده‌رفه‌ت

ده‌رفه‌ت
ڕۆشتنێکی دژوار ده‌ڕۆی
کۆتاتر له کایه‌ی به‌فر به کاکۆڵی رێواس ،
په‌یجۆری ئاوازێک
ناڕوونتر له ده‌نگی ئه‌ودیوی دارستان
ته‌نراو به حه‌نجه‌ره‌ی کونده‌بوو .
تینووی چ سه‌یر
ئه‌ی مه‌ی نۆشی ماندوو

ده‌رفه‌ت
ڕۆشتنێکی دژوار ده‌ڕۆی
کۆتاتر له کایه‌ی به‌فر به کاکۆڵی رێواس ،
په‌یجۆری ئاوازێک
ناڕوونتر له ده‌نگی ئه‌ودیوی دارستان
ته‌نراو به حه‌نجه‌ره‌ی کونده‌بوو .
تینووی چ سه‌یر
ئه‌ی مه‌ی نۆشی ماندوو
هه‌تا مردن مه‌ست
خۆ به با و
دڵ به باده
مه‌حاڵه گه‌ر بسپێری
نه‌گه‌یته من
خوێنی زه‌مین
به ڕه‌گی ڕه‌ز‌اندا هه‌ڵده‌زنێ
تامن
منی هه‌میشه مه‌ست
ده‌سوڕێنێ به ده‌وری بوونما
جیهان
هه‌ورێک هاوشێوه‌ی هیچ
شیعری عه‌لی ده‌سماڵی
له فارسیه‌وه بۆ کوردی : فه‌ریدوون ئه‌رشه‌دی
مردوون هه‌موو چۆمانم
بوونه‌ته به‌رد ئه‌سپه‌کانم .
به زمانی ده‌شته ده‌ناڵێنم
هه‌ر منداڵێ به یادی منه‌وه نێو نراوه
هه‌وریکه سه‌رگه‌ردان
هاوشێوه‌ی هیچ .
برای( محمد صدیق کبودوند ) و غرور جوانش
نه درد زانوهایت را می شکند
نه سایه‌ی بلند دیوار
غرور جوانت را
فره‌ی رۆیی ، که‌می ماوه ژیانم
چه‌ته زۆرن

جافر
بازدانی من له نادر و بارام و ته‌نانه‌ت له عه‌به شه‌ل ، کورت‌تر بوو . گه‌رچی مه‌ودای نێوان ئه‌م بان و ئه‌و‌یتر زۆر نه‌بوو ، به‌ڵام هه‌ر دوو دڵ بووم . له‌وه ده‌ترسام وه‌کوو ئه‌و جاره‌ی له‌سه‌ر بانی ماڵی سمایل سیمبانه‌وه بازمان دا بۆ سه‌ربانی ماڵی ئه‌حه پادگانی ، نه‌یگه‌مێ و به‌سینگه‌وه بکه‌ومه سه‌ر که‌ڵکه‌که‌و شۆڕببمه‌وه خواره‌وه و ئه‌مجاره‌یان له باتی باوکی ئه‌حه ، عه‌مه‌ر خانم له‌پ بکوتێ و لاقم بگرێ و وه‌کوو ئه‌وکاتانه‌ی زرمه‌ی پێی منداڵێک له‌سه‌ر بانه‌که‌ی هه‌ڵده‌ستا و خۆڵ ده‌ڕژایه سه‌ر کۆشی ، هاوار بکات ئه‌ی به‌قوڕا بچی ، خێر نه‌دیوو .

به‌های خه‌لیفه ره‌حیم له ده‌رگای دابوو ، به‌دایکمی وتبوو ، خه‌لیفه وتوویه ئه‌وشۆ ته‌کیه زۆر گه‌رمه . به ئوسا حسێن بڵێن با فه‌ره‌یدوونیش له گه‌ڵ خۆی بێنێ . خه‌لیفه درواسێمان بوو ، که ده‌هاته ماڵمان . تا دره‌نگانێ ده‌مایه‌وه و له گه‌ڵ باوکم چایان ده‌خوارده‌وه و ده‌یانکرده چڕه دووکه‌ڵ و باسی شێخ و مه‌شایخیان ده‌کرد . باوکم حه‌زی له بازاڕی ده‌روێشان و ته‌کیه رۆشتن بوو . نانی خوارد و کشایه‌وه . هێشتا خه‌ریکی خواردن بووم پیی وتم خێرا بکه‌م با فریای ته‌لیله بکه‌وین . پارووه‌کانم بۆ قووت نه‌ده‌دران ، ده‌روێشم دیتبوو له بایه‌وه و باشماخه‌وه ده‌هاتن و به زه‌رگ و خه‌نجه‌ر وه‌شاندن و ده‌ف لێدان و خواردنی تیغی ریش تاشین و شووشه لامپا ، به بازاڕدا ره‌ت ده‌بوون و
به‌رنامه‌ی ڕامان و هه‌ڵوێستی رۆشنبیران
2

پێش هه‌موو شتێک ئه‌وه بڵێم که نیازی من داکۆکی کردن له ئازادی به‌یان و ڕاده‌ربرینه و هیچی دیکه . نیازی من داکۆکی کردن له‌و ده‌ره‌تانه‌یه که به‌ده‌گمه‌ن بۆ رۆشنبیران و شاعیران و نووسه‌ران و داهێنه‌رانی وڵاتی من ، هاتووه‌ته پێش .
بێده‌نگی ڕۆشنبیران و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان ، به‌رانبه‌ر به نه‌مانی به‌رنامه‌ی ( ڕامان ) ، هه‌ندێ پرسیاری گرینگی لام دروست کردووه که هه‌ر جاره‌و به کورتیش بووه ، یه‌کیان باس ده‌که‌م .
له ژیانی ئێمه‌ماناندا پرسیاری زۆر ناوه‌زه هه‌ن که ساته‌کانی ژیانی مرۆڤ تاڵ ده‌که‌ن و پری ده‌که‌ن له هه‌زاران وڵامی روون و ناروون .
به‌رنامه‌ی ڕامان و هه‌ڵوێستی ڕۆشنبیران
(1)
ڕامان به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی ، فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری بوو ، له ته‌له‌فیزیۆنی تیشک ، حه‌فتانه بڵاو ده‌کرایه‌وه .
تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و به‌رنامه‌یه ئه‌وه بوو که بۆ به‌شداری له لێکدانه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان ، شاعیران ، ڕۆشنبیران ، نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی کورد ، به‌تایبه‌ت کوردی کوردستانی ئێران ، به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ، یان له ڕێگای ته‌له‌فوونه‌وه ، بانگهێشت ده‌کران و چالاکانه له سه‌ر ڕۆمان ، شیعر ، ته‌رجه‌مه ، زمان ، شانۆ، سینه‌ما و عه‌کاسی و ... ، ده‌دوان و